سه‌ربڕێكی ناوداری داعش له‌ عێراق كوژرا

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 1035‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌م، سه‌ربڕێكی دیاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له‌ دیاله‌ كوژراوه‌.

جه‌بار مه‌عموری، به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه‌، چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش له‌ دیاله‌ كوژراوه‌ كه‌ ناوی عه‌كره‌مه‌و سه‌ربڕ بووه‌ و ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوشتن و سه‌ربڕینی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی بێتاوان به‌ شمێره‌كه‌ی. 

مه‌عموری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ عه‌كره‌مه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌تیبیجه‌ كوژراوه‌، به‌هۆی ناكۆكی گه‌وره‌ی نێوان چه‌كداره‌كانی داعش لەنێو خۆیاندا و تۆمه‌تباركردنی ناوبراو به‌ هه‌ڵاتن له‌ شه‌ركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شیخستووته‌ڕوو كه‌ له‌ناوچه‌ی مه‌تیبیجه‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی داعش زۆر قوڵبووه‌ته‌وه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی له‌مساڵدا چه‌ندین شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردووه‌ و له‌یه‌كیان كوشتووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure