مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 278‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌وپه‌ڕى جورئه‌ته‌وه‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كه‌ين و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌سه‌رى ده‌وه‌ستين، ده‌شڵێت: "به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی له‌ناوخۆی حزب ده‌كه‌ین و خاڵه‌ لاوازه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین".

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:


به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان
رِوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

كاتيَك..... هه‌لومه‌رجى سياسى و هاوكيَشه‌ سياسييه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستاندا خۆى له‌ لوتكه‌ى كيَشه‌ و قه‌يراندا ده‌بينێته‌وه‌، به‌تايبه‌ت له‌م چوار ساڵه‌ى رِابردوودا، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى سياسى به‌ئامانج و ئامرازه‌كانيه‌وه‌ شۆڕببێته‌ خواره‌وه‌و، پاشان به‌ ئه‌ستوونى به‌ناو سێكته‌ره‌كانى ژيانى هاوڵاتيان بڵاوبێته‌وه‌و دواجار په‌كيان بخات.

پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنيش يه‌كێكه‌ له‌پێكهاته‌كانى سيسته‌مى مه‌ده‌نى و حوكمى مه‌ده‌نى به‌پۆشاكى ساخته‌ و ساخته‌كارى پۆشاك ده‌كرێت دوور له‌ته‌واوى ياسا و رێساى كۆمسيۆنى باڵاو حومكى مه‌ده‌نى و ئه‌خلاقى سياسى، كه‌ گه‌يشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ى ساخته‌و ساخته‌كارى ببێته‌ ناسنامه‌ى پڕۆسه‌ى هه‌ڵَبژاردن لاى زۆربه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان، به‌ڵام ئێمه‌ له‌بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميدا له‌گه‌ڵ ئه‌م تێروانينه‌مان بۆ شێوازى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌بيانوو (مبرر) نازانين و ، وه‌ به‌پاساوى نايهێنين بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنمان له‌پڕۆسه‌كه‌دا.

ئێمه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى به‌وپه‌ڕى جورئه‌ته‌وه‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانمان تۆمار ده‌كه‌ين و ده‌يخه‌ينه‌رِوو، وه‌ له‌سه‌رى ده‌وه‌ستين و هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين.
پشت به‌خواى په‌روه‌ردگار پاشان به‌ ئيراده‌يه‌كى پته‌و به‌ (مراجعات) ێكى تؤكمه‌ له‌گه‌ڵ شكست و خاڵه‌ لاوازه‌كان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ين، بۆ كاره‌كانى ئاينده‌مان به‌ جوانى و به‌ هه‌وڵێكى ته‌واو (توزيف)ى ده‌كه‌ين.

ئه‌زموونه‌كانيش هه‌ر له‌ساڵانى دروستبوونى بزووتنه‌وه‌كه‌مان شايه‌تحاڵى ئه‌و راستيه‌يه‌، كه‌ ده‌يان گرفت و كێشه‌ و به‌ربه‌ست به‌ماناى شكست بێت، يان به‌ ماناى نسكۆ بێت به‌سه‌ربه‌رزى تێمان په‌ڕاندووه‌، وه‌ هيچ كات بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامى پشت به‌ستن به‌ئيراده‌ و تواناوه‌ خۆى به‌لاواز نه‌زاينوه‌و به‌لاوازيش نازانێت له‌ ئاست چاره‌سه‌ى كێشه‌و گرفت و قه‌يرانه‌كان.

به‌ڕێزان ئێمه‌ له‌كاتێكدا بڕوامان وايه‌ چ له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى، يان له‌ديدگاى ئاينى ئيسلامدا به‌هيچ شێوه‌يه‌ك (زۆرى) پێوه‌ر نه‌بووه‌ بۆ حه‌ق و ڕاستى و ڕه‌سه‌نايه‌تى، بگره‌ ئه‌هلى حه‌ق به‌درێژايى مێژووى مرۆڤايه‌تى له‌به‌ره‌ى كه‌ميدا خۆى بينيووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ لوتكه‌ى نه‌زاهه‌تيشدا بێت هه‌ر نابێته‌ پێوه‌ر، چ جاى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌م چه‌شن و شێوه‌يه‌، كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌گوزه‌رێت.

ليَردا حه‌قى خۆيۆتى ده‌ستخۆشى له‌ لايه‌نگران و هه‌واداران و ده‌نگده‌رانى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميى و ئيسلامخوازان به‌تايبه‌تى و جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌گشتى له‌هه‌ر كوێى ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكه‌ين، وه‌ له‌ته‌واوى كانديده‌ به‌ڕێزه‌كان و ئه‌و خوشك و برايانه‌ى ده‌زگا و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ى به‌دلَسۆزى و بێوچان به‌درێژايى ڕۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ساته‌وه‌خته‌كانى هه‌لبژاردن هه‌وڵ و كۆششيانداوه‌. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و ده‌زگايانه‌ ده‌كه‌ين له‌كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن، كه‌ له‌هه‌وڵێكى به‌رده‌وامدابوون بۆ ڕاگرتنى نه‌زاهه‌تى پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

كۆتا په‌ياممان : به‌يارمه‌تى په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێزو به‌ ئه‌مه‌ك له‌هه‌ولَى بێوچان ده‌بين بۆ پته‌وكردن و سه‌رخستنى كارو پڕۆژه‌كانمان كه‌ له‌خزمه‌تى دين و گه‌ل و نيشتمان ته‌واو ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا

مه‌كته‌بى سياسي بزووتنه‌وه‌ى ئيسلاميى
22 محرم 1440 هجرى 
2-10-2018 ميلادى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure