وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 15523‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وته‌بێژى كۆمسیاران رایده‌گه‌یه‌نێت: 85%ى ئەنجامی ده‌نگدانى سه‌رجه‌م پارێزگاكانمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌، به‌ڵام بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى 15%ى ده‌نگدانه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران كار له‌سه‌ر فۆڕمى ده‌نگدان ده‌كات و دواتر ئه‌نجامى به‌رایى راده‌گه‌یه‌نێت.

شێروان زار، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌م، فۆڕمى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی به‌ده‌ست كۆمسیۆن گه‌یشتووه‌ واته‌ ئێستا فۆڕمى ده‌نگدانى هه‌ر چوار پارێزگاكه‌مان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

وتیشى: "له‌ئێستادا كۆمسیۆن 85%ى ده‌نگه‌كانى جیاكردۆته‌وه‌، به‌ڵام بۆ جیاكردنه‌وه‌ى 15%ى ده‌نگدان بۆچوونى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و فۆڕمانه‌ى به‌ده‌ست كۆمسیۆن گه‌یشتووه‌ ده‌نگه‌كان جیابكرێته‌وه‌، ئینجا له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كانى ترى كۆمسیۆن به‌راورد بكرێت و ئه‌نجامى گشتى به‌رایى رابگه‌یه‌نرێت بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه‌ بێ كێشه‌ ته‌واو بكرێت".

هاوكات هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى و راپرسى هه‌رێم به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌ به‌رچاوى نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانى له‌ ئۆفیسى نیشتمانى له‌هه‌ولێر جیاده‌كرێته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامى به‌رایى ده‌نگدان رابگه‌یه‌نرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure