فه‌ره‌نسا هه‌ژماری وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران سڕ ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 03/10/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ژماری وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران و دوو كه‌سی دیكه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سڕ كرد.


ئاژانسی هه‌واڵى فره‌نس پرێس له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ژماری بانكی دوو كه‌سی ئێرانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران سڕكردووه‌، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران هه‌ژماره‌كه‌ی سڕكراوه‌، ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دییه‌، پێشتر به‌ تۆمه‌تباربووه‌ به‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نی میللی ئێران له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ی فره‌نس پرێس، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی شیعی له‌ سێنت گراند له‌ باكووری فه‌ره‌نسا و 11 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ژماری بانكی ناوه‌ندی ئه‌لزه‌هرا له‌ پاریسیان-یان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سڕ كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure