یه‌كێتى و پارتى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 7848‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌م وه‌فدى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى پرسی پۆستى سه‌ركۆمار.

ره‌هبه‌رى سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ دواڕۆژى وت"وه‌فدى یه‌كێتى و پارتى له‌ به‌غدا به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و نێچیرڤان بارزانی جێگرى سه‌رۆكى پارتى له‌ كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاوتوێكردنى پرسی پۆستى سه‌ركۆمارى عێراق".

وتیشى"وه‌ك یه‌كێتى پێشنیارى ئه‌وه‌مان بۆ پارتى كردووه‌ كه‌ له‌به‌رانبه‌ر پۆستى سه‌ركۆماردا پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بدرێت به‌ پارتى".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure