ئەگەری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار هەیە

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 1593‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی عومەر
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى تشرینى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کە بڕیار بوو ببەسترێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار ئەگەری دواخستنی هەیە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: كە ئەگەر هەیە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار بۆ كاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوابخرێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: تا ئەم ساتە کۆبوونەوە دوا نەخراوە، بەڵام ئەگەر هەیە بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە چەند کاتژمێرێک دوابخرت".

وتیشی: "ئومێدمان وایە لایەنە کوردییەکان بگەنە رێککەوتنێک لەسەر ئەم پرسە".

لای خۆیەوە د. میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: دانیشتنەكە ئەگەری ئەوەی هەیە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure