دواڕۆژ كاتی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 10781‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان سه‌رپشك كراون بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ، هاوكات به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كاتی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاشكرا ده‌كات. 


پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌2ی تشرینی یه‌كه‌می2018، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ هیچ مامۆستایه‌ك به‌ فه‌رمی دانامه‌زرێنن، به‌ڵام به‌ گرێبه‌ست پێیوستیان به‌ مامۆستای وانه‌بێژ هه‌یه‌. 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ وتیشی: "په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان سه‌ر پشك كراون به‌پێی پێویستی مامۆستای وانه‌بێژ به‌ گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن". 

لای خۆشییه‌وه‌ به‌شدار عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا و‌ردبینی له‌ناوی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كامه‌ مامۆستا تایبه‌تمه‌ندی و شاره‌زایی له‌ وانه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ رێژه‌ی دامه‌زارندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ گرێبه‌ست بۆ ئه‌وانه‌ ده‌بێت كه‌ شاره‌زاو تایبه‌تمه‌ندییان له‌وانه‌كان هه‌یه‌. 

ئاشكراشیكرد: سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ناوی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ڵێنی پێداوین كه‌ پاره‌ی كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژ زیاتر بكرێت.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure