له‌سه‌ر پۆستى سه‌ركۆمار ئێران په‌یامێك بۆ یه‌كێتى و پارتى ده‌نێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 11137‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە پارتی و یەكێتی كردووە لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق رێكبكەون باشترە، ئەگەر نا ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق یەكلایی بكرێتەوە.


نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: پێموانییە ئێران لایەنگیری لەنێوان كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی بۆ پۆستی سەركۆمار بكات، بەڵكو داوای لێكردوون لەسەر یەك كاندید بۆ ئەو پۆستە رێكبكەون، چونكە كورد بەنوێنەرێك بەشدار بێت باشترە، ئێران یەكڕیزی و رێككەوتنی كوردیان بەلاوە گرنگە".

ناوبراو وتیشی: "ئێران ئەو پەیامەی بەهەردوولا گەیاندووە كە هەوڵبدەن رێكبكەون و بەیەك كاندید بەشدار بن لە قازانجیانە، ئەگەر نا دەبێت پەرلەمانی عێراق كاندیدەكە یەكلایی بكاتەوە".

بڕیارە كاتژمێر1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری عێراق كۆببێتەوە، ركابەریی توندیش لەنێوان بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی و فوئاد حسێن كاندیدی پارتی هەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure