نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2018‌ :: 275‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2 ى تشرینی یەکەم 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا شەممە له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 800دینارە. 
100 یۆرۆ بە 140 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار  و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 8هەزار و 750دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار دینارە.
 
شەممەش بەهای دراوەکان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 140 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار  و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 7 هەزار و 400دینارە. 
100 لیرە بە 20 هەزار و 250 دینارە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure