دواڕۆژ دوایین ئاماری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 22684‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیسته‌كانی به‌شداربووی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه ‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیش رێژه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئاشكراده‌كات. 


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه،‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 85%ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن وتیشی: "له‌و رێژه‌یه‌ی جیا كراوه‌ته‌وه،‌ پارتی 559 هه‌زار ده‌نگ، یه‌كێتی 268 هه‌زار ده‌نگ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 168 هه‌زار ده‌نگ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 99 هه‌زار ده‌نگ، نه‌وه‌ی نوێ 117 هه‌زار ده‌نگ، به‌ره‌و ئیسلاح 74 هه‌زار ده‌نگ، لیستی سه‌رده‌میش نزیكه‌ی 16 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه"‌. 

بەپێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، ئه‌و رێژه‌یه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كان ده‌نگدانی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا نییه ‌و پێشتریش ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كوتایی ده‌نگدان ده‌نگدانی تایبه‌تیش راده‌گه‌یه‌ندرێت. 

هاوكات به‌ پێی رێژه‌ی له‌ 85%ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، كورسی لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پارتی 43 کورسی

یەكێتی 20 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان13 کورسی

نەوەی نوێ9 کورسی

کۆمەڵ: 7 یان 8 کورسی

بەرەو ئیسڵاح 6 کورسی 

سەردەم1 کورسی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure