هۆكاری نزمبوونەوەی دۆلار لەئێران لەماوەی دوو ڕۆژدا ئاشكرا بوو

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2018‌ :: 397‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئارەزوو محەمەد
هاوكات لەگەڵ نزمبوونەوەی نرخی زێڕ و دراو لەئێراندا هاوڵاتیانی ئێران دۆلارەكانیان بۆ فرۆشتن هێنایە بازاڕەكانی دۆلارەوە. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، دوێنێ دووشەممە 1ی تشرینی یەكەم نرخی دوای ڕاگەیاندنی نزمبوونەوەی نرخی دۆلار لەلایەن دۆلار فرۆشەكان كە لە 19 هەزارەوە بۆ 17 هەزار تمەن دابەزی، هاووڵاتیانی ئێران دۆلارەكانیان بە لێشاو هێنایە ناو بازاڕەكانەوە كە ئەوە بووەهۆی دابەزینی نرخی دۆلار بۆ 13 هەزار و 500 تمەن.

دوای ئەو شەپۆلەی خەڵك، زۆریی دۆلار لە بازاڕەكان وای لێهات ئیتر كڕیارێك بۆ ئەو دراوە نەمابوو و تەنانەت فرۆشیاران ئامادەبوون دۆلارەكانیان بە كەمتر لە چواردە هەزاریش بفرۆشن.

ژمارەیەك لەدۆلار فرۆشان دەڵێن: "لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا كۆمەڵیك لە هاووڵاتیانی ئێران كە لەژێر كاریگەریی بارودۆخی ئێستای وڵاتدا، دۆلارێكی زۆریان كڕیبوو، هەوڵیان دەدا لە زووترین كاتدا دۆلارەكانیان بفرۆشن كە زۆریان بارودۆخی تەندروستییان تێكچووە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان".

ئەو نزمبوونەوەیەی دۆلار بەرامبەر تمەن، تا ئەمڕۆ سێ شەممەش درێژەی هەیە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure