مه‌رجه‌عی شیعه‌كان گڵۆپى سه‌وز بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵده‌كه‌ن

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 1109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مه‌رجى شیعه‌كانى عێراق لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌و پێكهاته‌یه‌یان له‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى پێشوى نه‌وتى عێراق نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته‌ سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ك كانیدى یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بۆ ناكۆكى نێوان شیعه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ش موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى رێكه‌وتنیان كردووه‌.  


حامید موسه‌وى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى بینا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون كه‌ هاوپه‌یمانى سائیروون (ره‌وتى سه‌در) رابسپێرن بۆ راگه‌یاندنى فراكسیۆنى گه‌وره‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق و پاڵاوتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.

موسه‌وى وتیشى"له‌ئێستادا زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى بپاڵوێورێت بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عى شیعه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ لارییان نییه‌ له‌وه‌ى ناوبراو بكرێته‌ سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ته‌كه‌شی پێشكه‌ش كردووه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ره‌زامه‌ندن له‌سه‌رى".

وتیشى"له‌باره‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی-ه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى سائیروون و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رێكه‌وتنیان كردووه‌ و لایه‌نه‌كانیش له‌ ورده‌كاریى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure