شارى پزیشكیى فاروق سیمینارێك بۆ هۆشیاریی دژ به‌ شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ئه‌نجامده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 1652‌ جار بینراوە

دواڕۆژ  
بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 4ى تشرینی یەکەم له‌ شارى پزیشكى فاروق له‌شارى سلێمانی سیمینارێك ئه‌نجامبدرێت به‌ ناونیشانى (هۆشیاركردنه‌وه‌ دژ به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك).

  
ئه‌و سیمیناره‌ وه‌ك پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ و ڕێنمایی كردنی خانمان بۆ چۆنییه‌تی چاودێریی ته‌ندروستی خۆیان و ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ وپاراستنی ژیانیان.


سیمیناره‌كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ پزیشكانی به‌ ئه‌زموونی شاری پزیشكیی فاروق پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشخانه‌ی ژیانه‌وه‌ و  نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش به‌ سه‌رپه‌رشتی د. نه‌ریمان محه‌مه‌د فه‌تاح و د. سیروان حه‌داد پسپۆڕانی نه‌شته‌رگه‌ریی مه‌مك.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure