نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرزبۆوە

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2018‌ :: 2057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.

 کاتژمێر 8:30ی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بۆ 85 دۆلار و 8 سەنت بەرزبووەوە ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 83 دۆلار و 73 سەنت بووە.

چەند کۆمپانیایەکی بواری نەوت ئاماژەیان بەوەکردووە پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە نرخی نەوت 100 دۆلار تێبپەڕێنێت بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکاندا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure