ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كورسی سه‌ركۆمار یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2018‌ :: 935‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى  تشرینى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى نوێى عێراق و بۆ ئه‌و پۆسته‌ش هەشت کورد خۆیان كاندید كردووه‌.

له‌ ئێستادا ركه‌به‌رى سه‌ره‌كى له‌ نێوان هه‌ریەك له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پاڵێوراوى یه‌كێتى و فوئاد حسێن پاڵێوراوى پارتیدایه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان داوایان له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كردووه‌ كه‌ یه‌ك پاڵێوراو بۆ پۆستى سه‌ركۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن.

شه‌وى رابردوو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى خولى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووانه‌وه‌.
 
عه‌لی ته‌میمى پسپۆرى یاسایى عێراقى له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوزى وتووه‌"ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ دوو گه‌ڕ ئه‌نجامبدرێت به‌وپێیه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته‌ سه‌ركۆمار پێویسته‌ له‌ خولى یه‌كه‌مدا ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه‌".
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure