بە بەشداری زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار خوێندكار زەنگی خوێندن لێدرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2018‌ :: 2093‌ جار بینراوە

تاگ :: پەروەردە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەمڕۆ سێشەممە بەبەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار، وەرزی نوێی خوێندن دەستیپێکرد، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: پێویستیان بە 400 باڵەخانەی نوێ هەیە بۆ خوێندگەکان.


بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار لە هەرێم هەیە و دابەشبوون بەسەر شەش هەزار خوێندنگەدا.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لەئیستادا کارکردن لە 300 باڵەخانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وەستاوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 400 باڵەخانەیە بۆ کردنەوەی خوێندنەگەی نوێ.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی پەروەردەوە دراوەتە دواڕۆژ، بۆ وەرزی نوێی خوێندن (2018-2019) سەرجەم مێز و کورسی خوێندنگەکان نۆژەندەکرێنەوە یان هی نوێ دەکڕن.

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەت بریتییە لە 186 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر. لەو رێژەیەش، لەسەدا 60ی لە رەگەزی مێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure