دواین نرخی دۆلار و لیره‌ و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 01/10/2018‌ :: 5838‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینى یه‌كه‌م 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌هاى تمه‌ن و لیره‌ش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 825 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستان وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاردا دۆلارێك به‌ 16100 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 16600 تمه‌ن بوو".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و له‌ داخستنى بازاردا و دۆلارێك به‌ 156500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیش به‌ 16250 تمه‌ن بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 825 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.660.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.610.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.615.000 تمه‌ن.

- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار 1.565.000 تمه‌ن 

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 592 لیره‌.
- رۆژی یه‌كشـــــه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 603 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە