گرانبوونى نرخى نه‌وت داهاتى عێراق بۆ نزیك 8 ملیار دۆلار به‌رزده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/10/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌ مانگى ئه‌یلولدا، داهاتى نه‌وتى عێراق به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 7.9 ملیار دۆلار.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى تیشرینى یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندووه‌: تێكڕای به‌رمێلێك نه‌وت به‌ 74 دۆلار فرۆشراوه‌ و كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتیش له‌ مانگى ئ  ه‌یلولدا 10 ملیۆن و 795 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كە داهاتى فرۆشتنى نه‌وتى مانگى ئه‌یلول 7 ملیار و 912 ملیۆن و 571 هه‌زار دۆلاره‌.

زیادبوونى داهاتى نه‌وت له‌كاتێكدا، هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ مانگى ئه‌یلولدا به‌ به‌راورد به‌ مانگى ئاب كه‌میكردوه‌، كه‌ 111 ملیۆن به‌رمیل بووه‌.

عێراق دووه‌م گه‌وره‌ به‌رهه‌مێنه‌رى نه‌وته‌ له‌ ناو ئه‌ندامانى رێكخراوى "OPEC" رۆژانه‌ 4.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و پلانیشى هه‌یه‌ تا ساڵى 2020 به‌رهه‌مى نه‌وتى رۆژانه‌ى بۆ 6.5 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure