دواڕۆژ ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 01/10/2018‌ :: 86647‌ جار بینراوە
كارتى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلول فۆتۆ: حه‌مه‌سور

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال، کۆچەر عەلی
دواڕۆژ ناوی ژماره‌یه‌ك لەو کاندیدانە بڵاودەکاتەوە کە ئەگەری دەرچوونیان بەهێزە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە دەست دواڕۆژ كەوتووە، جگە لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یەكێتی، هەریەك لە زیاد جەبار، سەركەوت زەكی، رۆژان شەهید حەمەڕەش، عوسمان سێدەری، هاوژین عوسمان ئەگەری دەرچوونیان بۆ پەرلەمان بەهێزە و ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرابووە.

سەرچاوەیەکیش لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ دواڕۆژ ئاشکرایکرد: هێمن هەورامی بە ٤٣ هەزار دەنگ دەرچووە، جەلال پەرێشان، پێشەوا هەورامانی، بەهجەت عەلی، هێڤیدار ئەحمەد، مەحۆ جەودەت، رزگار عیسا سوار، ئومێد خۆشناو، سەروان هەرکی، شەعبان عەلی شەعبان، کوێستان لەتیف، سەعید لاجانی و هەڵکەوتی لالە خەلیفە ئەگەری دەرچوونیان بەهێزە.

هەروەها بەپێی سەرچاوەكانی دواڕۆژ لە بزووتنەوەی گۆڕان، جگە لە عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیست، گۆران ئینزیبات، شیرین ئەمین، ئاشنا عەبدوڵا و د. شایان عەسكەری، کاروان هاشم ئەگەری دەرچوونیان بەهێزە.

سەرچاوەیەكیش لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی بە دواڕۆژی راگەیاند: تائێستا د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیست، ئەبوبەكر هەڵەدنی، دەرچوونیان مسۆگەرە.

لە كۆمەڵی ئیسلامیش بەپێی زانیارییەكان، جگە لە سۆران عومەر، سەرۆكی لیست، عەبدولستار مەجید، مەلا عوسمان کانی کوردەیی، عومەر گوڵپی، موسلیم عەبدوڵا قەسری و روپاك ئەحمەد دەرچوونیان مسۆگەرە.

سەرچاوەیەكی دیكە لە نەوەی نوێ بە دواڕۆژی وت: تائێستا ئەوانەی دەرچوون شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی لیستەكەیان یەكلایی بووەتەوە کە دەرچووە و ئەمشەویش نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری زیاتر ئاشكرادەكەن. 

لە لیستی بەرەو ئیسڵاح-یش (بزوتنەوەو یەکگرتووی ئیسلامی) ئیسماعیل سگێری، ئیسلام كشانی دەرچوونیان یەکلایی بووەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure