به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبونه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/10/2018‌ :: 16038‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بۆ دووه‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك، به‌هاى تمه‌نى ئێران به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆلارێك به‌ 16000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


سایتى (bonbast) كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى دراوى بیانى لاوه‌كى لە تاران ده‌كات بڵاویكردوه‌تەوە: پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دۆلارێك بە 16000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ دۆلارێك به‌ 17250 تمه‌ن بوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌ن دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ 29ی ئەیلولی 2018  له‌ بڕیارێكدا حكومه‌تى ئێران بانكى ناوه‌ندى سه‌رپشك كرد، بۆ پاڵپشتیكردنى دراوی ناوخۆیی، چاودێری له‌ بازاڕه‌كانى دراوى بیانى بکات و دەستوەردان بکات، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌هاكه‌ى بۆ ئاستێكى پێوانه‌یى دابه‌زى. 

به‌پێى ئەو بڕیاره‌ نوێیه، كه‌ ده‌سته‌یەكى باڵاى حكومى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سەن رۆحانى و ئه‌ندامێتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى داده‌وه‌رى ده‌ریكردووە، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ بانكى ناوه‌ندى ئێران بۆ ئەوەی له‌كاتى پێویستدا ده‌ستوه‌ربداته‌ بازاڕه‌كانى دراوى بیانى و میكانیزمه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى.

چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌هاى تمەن به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌، دۆلارێك بە 19.200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ مێژوودا دراوى ئێرانى به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure