روسیا زیانه‌كانى خۆى له‌ سوریا ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 01/10/2018‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى روسیا له‌ناو خاكى سوریا، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى مۆسكۆ زیانه‌ گیانى و داراییه‌كانى روسیایان له‌ شه‌ڕى سوریادا ئاشكراكرد.


ڤیكتۆر بۆندارێڤ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگرى و ئاساییش له‌ ئه‌نجومه‌نى فیدراڵیى روسیا رایگه‌یاند: له‌و سێ ساڵه‌دا 112 سه‌ربازى پله‌ جیاجیا له‌ سوریادا كوژراون.

 وتیشى: "نیوه‌ى زیانه‌ گیانییه‌كانمان به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆكه‌ى (ئێن-26 و ئێڵ-20)ه‌وه‌ بووه‌. هه‌روه‌ها 8 فڕۆكه‌ و 7 كۆپته‌ر و دوو زرێپۆشى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازیى تێكشكاون".

فڕۆكه‌ (ئێڵ-20)ه‌كه‌ى روسیا پێش دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر و به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن دژه‌ هه‌واییه‌كانى سوریاوه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست خرایه‌ خواره‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆى كوژرانى 15 سه‌رباز و پله‌دارى سوپاى روسیا. له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵیشدا فڕۆكه‌یه‌كى جۆرى (ئێن-26)ى سه‌ربازیى، له‌كاتى نیشتنه‌وه‌ى له‌ فڕگه‌ى سه‌ربازیى حمێمیم تێكشكا و تێكڕاى سه‌ر نشینه‌كانى گیانیانله‌ده‌ستدا كه‌ 39 كه‌س بوون. 

بۆندارێڤ، به‌راوردێكى زیانه‌كانى روسیاى له‌ سوریا به‌ زیانه‌كانیان له‌ جه‌نگى ئه‌فغانستاندا كردووه‌ و ده‌ڵێت: "له‌ سێ ساڵى یه‌كه‌مى جه‌نگه‌كه‌ى ئه‌فغانستاندا زیانه‌ گیانییه‌كانمان گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 4 هه‌زار و 800 كوژراو و لانیكه‌م 60 تانك و 400 زرێپۆش و 15 فڕۆكه‌ و 97 كۆپته‌ر".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە