كۆمپانیایه‌ك نزیكه‌ى 60 ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: 01/10/2018‌ :: 880‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى دانه‌ غازى ئیماراتى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى تشرینى یه‌كه‌م ئاشكرایكرد كه‌ نزیكه‌ى 60 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه‌ وه‌ك شایسته‌ داراییه‌كانى له‌به‌رانبه‌ر وه‌به‌رهێنانى له‌ كه‌رتى وزه‌ى هه‌رێمدا.

كۆمپانیاى دانه‌ غاز له‌ بەیاننامه‌یه‌كه‌دا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌شی له‌ كه‌رتى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كۆمپانیاى دانه‌ غاز بێت له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڕى 119 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ پاتریك ئه‌لمان وارد به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دانه‌ غاز راگه‌یاندووه‌"ناردنى ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو متمانه‌ى ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه‌ پلانه‌كانى به‌رفراوانكردنى به‌رهه‌مهێنان جێبه‌جێبكه‌ین له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌ هه‌ردوو كیڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure