پۆلیسی سلێمانی لەسەر پرۆسەی دەنگدان پەیامێک ڕادەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستانی :: 30/09/2018‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دەنگدان کۆتایی ھاتووە و ھێزەکانیان لەئێستادا چاودێری گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان دەکەن.


سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: ھێزەکانمان تا کۆتایی پرۆسەی دەنگدانی گشتی چاودێری تەواوی بنکەکانی دەنگدانیانکرد، لە ئێستاشدا چاودێری سندوقەکان دەکات تا دەگاتە شوێنی ھەڵگرتنیان".

وتیشی: "بەلای پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە پرۆسەکە زۆر باش بەڕێوەچووەو ھیچ کێشەیەکمان نەبووە، لە پرۆسەکەدا تەنیا لەیەک بنکە شەڕێک روویداوەو لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوکەسە کراوە کە کێشەکەی دروستکردووە".

ئاماژەی بەوەشدا تواندراوە ھەموو ئەو گرفتانە چارەسەربکرێت و نەھێڵدرێت پرۆسەکە تێکبچێت.





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure