یه‌كێتى: ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/09/2018‌ :: 30284‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
یەکێتی بەفەرمی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ره‌تكرده‌وه‌ و وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتییش داوا لە چاودێرانى حزبه‌كه‌ى ده‌كات واژۆی ئەنجامەکان نەکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (كەمێك پێش ئێستا) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێتی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە.

پیره‌ داواشى له‌ چاودێرانى حزبه‌كه‌ى له‌ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان كرد واژۆى ئه‌نجامه‌كان نه‌كه‌ن.

لاى خۆیه‌وه‌ بڕیار ره‌شید، وته‌بێژى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: كه‌مێكى تر راگه‌یه‌ندراوێكمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له‌ سنورى هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت.

وتیشى: "چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى كۆمسیۆن ده‌كه‌ین بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure