كۆمسیۆن به‌ فه‌رمى رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان له‌ ده‌نگدانى گشتى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/09/2018‌ :: 25253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان له‌ ده‌نگدانى گشتى بڵاوده‌كاته‌وه‌.


شیرواز زرار، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ى ئه‌یلولى 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: زۆرترین رێژه‌ى به‌شدارى هاوڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ كه‌ تا پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته‌ 23.14%.

زرار وتیشى: به‌شدارى له‌ پارێزگاى دهۆك بریتى بووه‌ له‌ 153 هه‌زار و 699 ده‌نگده‌ر كه‌ ده‌كاته‌ 22.67%ى ده‌نگده‌ران، هه‌ولێر به‌شدارى بریتى بووه‌ له‌ 167 هه‌زار و 982 كه‌ رێژه‌ى ده‌نگده‌ران ده‌كاته‌ 16.2%، سلێمانى به‌شدارى بریتى بووه‌ له‌ 107 هه‌زار و 562 كه‌س و رێژه‌ى به‌شدارى ده‌نگده‌ران بریتى بووه‌ له‌ 9.44%، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش رێژه‌ى به‌شدارى 23.14%ى كۆى گشتى ده‌نگده‌ران بووه‌.

كاتژمێر 8ى به‌یانى ئه‌مڕۆ 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ شاره‌كانى هه‌رێم ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ تا كاتژمێر 6ى ئێواره‌ به‌رده‌وام بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure