كابینه‌ی حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی ئیسپانیا چوار ملیۆنێری تێدایه‌

هەواڵ / جیهان :: 30/09/2018‌ :: 674‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میدیا ئیسپانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌: كابینه‌ نوێیه‌ سۆسیالیسته‌كه‌ی ئیسپانیا چوار ملیۆنێری تێدایه‌، ئاشكراكردنی سامانه‌كه‌شیان هه‌وڵێكه‌ بۆ زیادكردنی شه‌فافیه‌ت له‌ حكومه‌ته‌كه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلول، رۆژنامه‌ی (lamoncloa)ی ئیسپانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی مەدرید چوار ملیۆنێری تێدایه‌ له‌ پێشیشیانه‌وه‌ جۆزێپ بۆرێل، 71 ساڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ دێت كه‌ خاوه‌نی 2،77 ملیۆن یۆرۆیه‌. 


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: ماریا ئیسابێل، 69 ساڵ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و وته‌بێژی حكومه‌ت خاوه‌نی 1،63 ملیۆن یۆرۆیه‌، پیدرۆ دیوك، 55 ساڵ، فه‌له‌كناسی پێشوو، كه‌ وه‌زیری زانسته‌ له‌ ئێستادا خاوه‌نی 1،52 ملیۆن یۆرۆیه‌، جۆز گویرۆ، وه‌زیری كه‌لتور و لاوان خاوه‌نی 1،07 ملیۆن یۆرۆیه‌. 


به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، كابینه‌ نوێیه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پیدرۆ سانشێز، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت زانیاری له‌سه‌ر سامانی زیاتر له‌ 1000 ده‌سه‌ڵاتداری حكومه‌ته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ زیادكردنی شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە