فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كرایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 30/09/2018‌ :: 1245‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلول، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی و به‌شێك له‌فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك راگه‌یاندرا.


له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراق له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك، كه‌ سه‌رنشینه‌كانی پێكهاتبوون له‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و پارێزگاری كاتی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوانی عه‌ره‌بی پارێزگاكه‌.

كازم فنجان، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتى : "كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك كرایه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پێویستمان به‌كۆمه‌ڵێك رێوشوێن و ئامێره‌ بۆ مه‌دره‌جی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی عێراقی واژۆیان كردووه‌ تا ئه‌و پێویستیانه‌ دابینبكرێت".

وتیشی: "ره‌نگه‌ خه‌ڵك ره‌خنه‌مان لێبگرێت، كه‌ هیچ هۆڵێكی پێشوازی و پێداویستییه‌ك له‌فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا نییه‌، به‌ڵام دڵنیابن له‌رۆژانی داهاتوودا ئه‌وانیش ته‌واوده‌بن و گه‌شتی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه‌یش ده‌كرێته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure