کاندیدێکی گۆڕان هێرشیکرایەسەر و بریندارکرا

هەواڵ / کوردستان :: 30/09/2018‌ :: 31834‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30ی ئەیلولی 2018 کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری ناحیەی قەسرێ هێرشیکرایە سەر و بریندارکرا.

کاروخ عوسمان، کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بە دواڕۆژی راگەیاند: "لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشمکرایەسەر و ئەشکەنجەدرام و بریندارم".

وتیشی: "لەئێستادا لە بنکەی پۆلیسی چۆمانم و سکاڵا یاسایی لە دژی ئەو هێزە تۆماردەکەم کە هێرشیان کردە سەرم".

شاخەون حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بەدواڕۆژی وت: "ئەو کاندیدەی گۆڕان ویستویەتی ئاڵۆزی و پشێوی دروستبکات، بۆیە هێزە ئەمنیيەکانیش ڕێگەیان پێنەداوە".

باسی لەوەشکرد: لەئێستادا دۆخی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە زۆر ئارامە و هێزە ئەمنيیەکان ئەو کاندیدەی گۆڕانیان تەنها لەو بنکەیە دوورخستۆتەوە و دەنگی خۆشی داوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure