لەڕواندز و مێرگەسور و چۆمان نزیکەی 65 هەزار هاووڵاتی دەتوانن دەنگبدەن

هەواڵ / کوردستان :: 30/09/2018‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
بەرپرسی راگەیاندنی لقی سۆرانی كۆمسیۆن دەڵێت: "لەسنوری هەر سێ قەزای رواندز، مێرگەسور و چۆمان 64712 هاووڵاتی مافی بەشداریكردنیان هەیە لەپڕۆسەی دەنگدانی گشتی".

 

شوان وەرتی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بەدواڕۆژی راگەیاند: لەسنوری هەر سێ قەزای رواندز، چۆمان و مێرگەسور بەكۆی ناحیە و گوندەكانیانەوە 64712 هاووڵاتی مافی دەنگدان و بەشداریكردنیان هەیە لەهەڵبژاردنی ئەمڕۆی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا". 

 

باسی لەوەشكرد: لەسنوری قەزای مێرگەسور 30963 كەس دەتوانن دەنگدبدەن و  24 ناوەند و 69 وێستگەی دەنگدان بۆ ئەو مەبەستە دانراون، لە قەزای رواندزیش 15118 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەنگدەرانیش دابەشبوون بەسەر 10 ناوەند و 33 وێستگەی دەنگداندا، لە قەزای چۆمانیش 18631 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش 11 ناوەند و 39 وێستگە بە رووی دەنگدەراندا كراونەتەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure