به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 30/09/2018‌ :: 634‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هاوكات لەگەڵ بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى ئێران بۆ رێگه‌دان به‌ بانكى ناوه‌ندى بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ بازاڕه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئەیلولی 2018 به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

ماڵپه‌ڕى "bonbast " كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى دراوى بیانى لاوه‌كى لە تاران ده‌كات بڵاویكردوه‌تەوە، پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دۆلارێك بە 17250 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 17500 تمه‌ن بوو.

دوێنێ شه‌ممه‌ 29ی ئەیلولی 2018  له‌ بڕیارێكدا حكومه‌تى ئێران بانكى ناوه‌ندى سه‌رپشك كرد، بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌ بازاڕه‌كانى دراوى بیانى بۆ پاڵپشتیكردنى تمەن، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌هاكه‌ى بۆ ئاستێكى پێوانه‌یى دابه‌زى. 

به‌پێى بڕیاره‌كه‌، ده‌سته‌یەكى باڵاى حكومى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سەن رۆحانى  و ئه‌ندامێتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى داده‌وه‌رى، بڕیاریدا به‌: "ده‌سه‌ڵاتدان به‌ بانكى ناوه‌ندى ئێران بۆ ئەوەی له‌كاتى پێویستدا ده‌ستوه‌ربداته‌ بازاڕه‌كانى دراوى بیانى و میكانیزمه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى".

رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌هاى تمەن به‌رامبه‌ر دۆلار، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌، دۆلارێك بە 19.200 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ مێژوودا دراوى ئێرانى به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە