نرخی راسته‌قینه‌ی دراوی روبڵی رووسی و لیره‌ی توركی

هەواڵ / ئابوری :: 30/09/2018‌ :: 346‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
بانكی "دۆیچ بانك" كه‌ گه‌وره‌ترین بانكی ئه‌ڵمانییه‌، له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌ بەهای دراوه‌كانی جیهان كردوە و به‌راوردیكردون به‌ نرخى ڕاسته‌قینه‌كه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ روبڵی رووسی نرخه‌كه‌ی به‌ رێژه‌ى  15% كه‌متره‌ له‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.


هاوكات دۆیچ بانك، لیره‌ی توركی و پێزۆی كۆڵۆمبی و روبڵی رووسی به‌و سێ دراوه‌ی جیهان داده‌نێت كه‌ نرخیان كه‌متره‌ له‌ نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌یان، دۆلاری ئه‌مریكیش نرخه‌كه‌ی به‌رێژه‌ى 7% زیاتره‌ له‌ نرخى ڕاسته‌قینه‌ی.  

راپۆرته‌كه‌ى دۆیچه‌ بانك، پێشبینى ئه‌وه‌ى كردوه‌ دراوی ڕووسی پێگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دراوى ئه‌مریكی به‌هێز بكات و دۆلارێك بگاته‌ 60 روبڵ. 

هه‌فته‌ی رابردوو نرخی روبڵ به‌رامبه‌ر دۆلار ئه‌مریكی به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، دواى ئه‌وه‌ى له‌ 10 مانگى ئه‌یلول بۆ كه‌مترین ئاستى دوو ساڵ و نیوى رابردوو دابه‌زى.

بانكى ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌هاى روبڵ له‌ ئێستادا ره‌نگدانه‌وه‌ى باری ئابووری وڵاتی ڕووسیا نیه‌، وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانى ئابووری ڕووسیا ڕایگه‌یاند له‌ مساڵدا وڵاته‌كه‌ى به‌ ڕێژه‌ی 1,8% گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونى یه‌ده‌گى دراوى بیانى.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، به‌پێى داتاكانی بانكی ناوه‌ندی ڕووسیا یه‌ده‌گى دراوى بیانى له‌مساڵدا  28 ملیار دۆلار زیادیكردووه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 460 ملیار دۆلار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure