په‌رله‌مانی ئێران بڕیارێكى گرنگ ده‌رده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 30/09/2018‌ :: 1715‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى له‌ په‌رله‌مانى ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ی ئەیلولی 2018 تاوتوێى بڕیارى بوونه‌ ئه‌ندامى كۆمارى ئیسلامى ئیران له‌ په‌یماننامه‌ى بنەبڕکردنی داراییكردنى تیرۆر (CFT) بکات، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ مافه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.


عه‌لى نەجه‌فى خوشرودى، وته‌بێژى لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى له‌ په‌رله‌مانى ئێران له‌لێدوانێكدا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (فارس)ى راگه‌یاندوه‌: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى ئێران دانیشتێكى كراوه‌ ئه‌نجامده‌دات بۆ تاوتوێكردنى ئه‌ندامبوونى كۆمارى ئیسلامى ئیران له‌ په‌یماننامه‌ى بنەبڕکردنی داراییكردنى تیرۆر.

وتیشی: "رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو لیژنه‌ى ئاسایشى نیشتمانى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى له‌ په‌رله‌مانى ئێران به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و ئاسایش كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنى بڕگه‌كانى ئه‌ندامبوونى ئێران له‌ په‌یماننامه‌ى بنەبڕکردنی داراییكردنى تیرۆر".

خوشرودى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و مه‌حمود عه‌له‌وى وه‌زیرى ئاسایش و محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و عه‌بدولناسر هیمه‌تى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى به‌شداربوون له‌ تاوتوێكردنى بڕگه‌كانى په‌یماننامه‌كه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى په‌رله‌مان كردوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure