پۆلیسى سلێمانى بردنی چەند كه‌لوپه‌لێک بۆ بنكه‌كانى ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 29/09/2018‌ :: 2250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمشەو 29ی ئەیلولی 2018 پۆلیسی سلێمانی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان كرد و رایگه‌یاند: له‌كاتی چوونی هاووڵاتیان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بردنی چه‌ك و ئامێره‌كانی چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌، هه‌ركه‌سێك بێه‌وێت سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوەکەدا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، هاتووە: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى داوا لە هاووڵاتیان دەكات كه‌  خۆیان بەدووربگرن لە هەڵگرتنی چەك و تەقەكردن".

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌کە:


داوایەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بەهیوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانێكی ئارام بۆ تەواوی هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەكەمان ، بۆیە لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆشەویست دەكەین :

- لەكاتی چونیان بۆ دەنگدان بە هەموو شێوەیەك بردنی چەك و ئامێرەكانی چەقۆو بۆكس خەنجەر قەدەغەیەو هەركەسێك بێەوێت سەرپێچی بكات ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .
- داوا دەكەین هاوڵاتیان لەدوای تەواوبونی دانگدانیان لەناو بنكەكانی دەنگدان كۆنەبنەوە ،بەمەبەستی زیاتر ئارامی ناوچەی دەنگدان و دروست نەبوونی پشێوی .
- داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاری هێزەئەنییەكان بن و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جێبەجێبكەن .

هێزەكانی پۆلیس و تەواوی هێزە ئەمنییەكان لەسەنتەری شارەكان و قەزاو ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كوچەو كۆڵانەكاندا بونیان هەیە بۆیە هەركەسێك تەقەبكات ، گەر سەر بە هەرلایەنێك و هەرقەوارەیەكی سیاسیی یان بەرپرسێك بێت ڕاستەوخۆ دەستگیردەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدوربگرن لە هەڵگرتنی چەك و تەقەكردن .

بەهیوای پرۆسەیەكی ئارام ....

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure