دوو پۆلیس لەئەمریکا کوژران

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2018‌ :: 594‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 29ی ئەیلولی 2018 له‌ شارى برۆكهافون له‌ ولایه‌تى میسیسیپی ئه‌مریكا، له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا دوو پۆلیس كوژران.


كه‌ناڵى "فۆكس نیوز"ى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: کە له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كه‌سێكى چه‌كدار له‌گەڵ هێزه‌كانى پۆلیس، دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا.

راشیگه‌یاند: "دواى برینداربوونى چه‌كداره‌كه‌، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ده‌ستگیركرا".

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکە به‌هۆى دیارده‌ى چه‌كهه‌ڵگرتن شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس زیادیكردوه‌ و به‌تایبه‌تیش هێرش بۆ سه‌ر پۆلیس لەزیادبووندایە، ده‌سه‌ڵاتدارانیش ناچاربوون رێوشوێنه‌كانى پاراستنى پۆلیس زیاتر بكه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure