دواین نرخی ئەمڕۆی دراوەکان

هەواڵ / ئابوری :: 29/09/2018‌ :: 11046‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى سلێمانیدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 650 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن لەبازاڕەکانی کوردستان  وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ داخستنى بازاردا و دۆلارێك به‌ 15400 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 15000 تمه‌ن بوو".

له‌ بازاڕه‌كانى تاراندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و  له‌ داخستنى بازاردا و دۆلارێك به‌ 17500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕیش به‌ هه‌مان نرخ بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.650.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.675.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.700.000 تمه‌ن.

- بازاڕه‌كانى تاران 100 دۆلار 1.750.000 تمه‌ن 

 

- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 607 لیره‌.
- رۆژی پێنجشه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 601 لیره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure