"36 هه‌زار كه‌س لە تورکیاوە بە قاچاخ په‌ڕیونه‌ته‌وە بۆ یۆنان"

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2018‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ڕۆژنامه‌ی "ڤیلت ئام زونتاگ"ی ئه‌ڵمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلول راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، ژماره‌ی كۆچبه‌ران و په‌رنابه‌رانی رۆشتوو بۆ ئه‌وروپا له‌ توركیاوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌. 

 

رۆژنامه‌كه‌ راپۆرتێكی ناوخۆی كۆمسیۆنی ئه‌وروپای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ كانونی دووه‌م تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، 38687 كۆچبه‌ر له‌ توركیاوه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش رێژه‌كه‌ی سه‌دا 43 زیاتره‌ به‌به‌راورد به‌ ساڵی 2017". 

 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، 36423 كۆچبه‌ریان له‌ توركیاوه‌ هه‌ڵاتوون بۆ یۆنان، له‌ نێوانیشیاندا 12147 كه‌سیان رێگه‌ی وشكاییی هەڵبژاردووە و 1965 كه‌سیان هه‌ڵاتوون له‌ توركیاوه‌ بۆ ئیتاڵیا و 239 بۆ بولگاریا و 71 بۆ قوبروس". 

 

هاوكات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: 4500 كه‌س، كه‌ 45%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ توركیاوه‌ چوونه‌ته‌ یه‌كێتی ئه‌ورپا له‌ ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه‌، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی تورکیان". 

 

له‌ ساڵی 2016، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورپا رێككه‌وت بۆ چاودێریكردنی سنوره‌كانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا 3 ملیار دۆلاری له‌ یه‌كێتی ئه‌ورپا وه‌رگرت بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا له‌ توركیا ده‌ژین و له‌ جه‌نگ هه‌ڵاتوون. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure