لەدەنگدانی تایبەت مه‌سیحی و توركمانه‌كان ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویان بەدەستهێنا

هەواڵ / کوردستان :: 29/09/2018‌ :: 2214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
به‌پێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لە قەزای چۆمان کاندیدی کۆتای مەسیحی و تورکمانەکان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.


لە چۆمان 1375 کەس مافی دەنگدانیان هەبووەو لە دەنگدانی تایبەتدا رێژەی دەنگدانیش گەیشتۆتە 94.3%.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان بە 871 دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی مەسیحی بە 111 دەنگ لە پلەی دووەمدایە و پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیش 57 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌.

له‌ دوای مه‌سیحی و توركمانه‌كانیش، گۆڕان به‌ 50 ده‌نگ و نه‌وه‌ی نوێ 34 ده‌نگ و یه‌كێتیش 25 ده‌نگ پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هیچ هاووڵاتییەکی مەسیحی و تورکمانی دانیشتووی سنوری قەزای چۆمان نین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure