هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 29/09/2018‌ :: 877‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تێیدا سێ ملیۆن و  85 هەزار و 461 کەس مافى دەنگدانیان هەیە.


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وردەكاری هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی وته‌ی كۆمسیۆن: 773 كاندید له‌ هه‌موو حزب و قه‌واره‌كان كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 111 كورسی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، كه‌ 532 كاندیدیان پیاون و 241 ئافره‌ت، كه‌ 30%ی كورسی و كاندیده‌كان له‌ لیسته‌كاندا دانراون بۆ كۆتای ئافره‌ت.

له‌و 111 كورسییه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، 11 كورسی ته‌رخانكراوه‌ بۆ پێكهاته‌كان، پێنج كورسی مه‌سیحی و پێنج كورسی توركمان و یه‌ك كورسی ئه‌رمه‌ن.

به‌پێی كۆمسیۆن: دەنگدان یەك بازنەیی ده‌بێت و لەكاتژمێر 8:00ی ده‌رگای بنه‌كانی ده‌نگدان ده‌رێنه‌وه‌و له‌ 6:00ی ئێوارە داده‌خرێن.

ئەو ژمارە دەنگدەرە دابەشدەبن بەسەر هەزار و 359 بنكەی ده‌نگدان كە خۆی دەبینێتەوە لە شەش هەزار و 412 وێستگە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure