كۆمسیۆن: ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ باشى و سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / کوردستان :: 28/09/2018‌ :: 1029‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى و پشتیوان جه‌مال
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتووى و بێ خه‌وش به‌ڕێوه‌چوو.


ئیسماعیل خورماڵی، بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"كاتژمێر 6:00 ده‌رگاى سه‌رجه‌م بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕووى ده‌نگده‌رانى تایبه‌تدا داخراوه‌، كۆيى پرۆسه‌كه‌ش به‌ سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌چووه‌".

وتیشى :"ڕێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌مشێوه‌یەى خواره‌وه‌ بووه‌:
هه‌ولێر 92.78%
دهۆك 93.63%
سلێمانى 89.32%
هه‌ڵه‌بجه‌ 93.19% 

بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"پێشێلكارییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانى كۆمسیۆن ته‌نیا له‌ سێ بنكه‌ بووه‌ له‌ قوشته‌په‌ و عه‌ربه‌ت و كۆیه‌، كه‌ ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت ئازارى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن-یان داوه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ :"ئێمه‌ وه‌ك كۆمسیۆن ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت راناگه‌یه‌نین، تا ئه‌و كاته‌ى ده‌نگدانى گشتى ئه‌نجامده‌درێت و به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure