كۆمسیۆن نوێترین ڕێژه‌ى به‌شداریكردنى له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 28/09/2018‌ :: 4576‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئه‌یلول،  كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتا ئامارى رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و راشيده‌گه‌یه‌نێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتى ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌.

ئیسماعیل خورماڵى، بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند: كۆتا ئامارى رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان تا كاتژمێر 4:30  ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بووه‌: 

رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ پارێزگاى هه‌ولێر 77% بوه‌
رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ پارێزگاى سلێمانى 80.6% بووه‌
رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ پارێزگاى دهۆك  80.5% بووه‌
رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 88.3% بووه‌

له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى كاتى ده‌نگدان  بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆن ئاشكراشیكرد :"تا ئێستا هیچ بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ نیه‌، كۆمسیۆن ئاماده‌ نیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتى ده‌نگدان درێژ بكاته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure