برسیه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 821 ملیۆن مرۆڤی جیهان ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 28/09/2018‌ :: 869‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
نوێترین ئاماره‌كانى ئاژانسى خۆراك و كشتوكاڵى سه‌ربه‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (فاو) ده‌ریانخستووه‌، كه‌مى خۆراك گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ له‌ جیهاندا، به‌ڕاده‌یه‌ك، پێش نه‌خۆشییه‌كانى ئایدز و سیل و مه‌لاریا-ى داوه‌ته‌وه‌.


به‌پێى ئاماره‌كه‌ كه‌ به‌ نوێترین ئامارى ئاژانسى خۆراك و كشتوكاڵى سه‌ربه‌ رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (فاو) داده‌نرێت، لە ساڵى 2017 له‌ وڵاتانى دواکەوتوودا رێژه‌ى برسێتى كه‌ كه‌مى خۆراك هۆكارى سه‌ره‌كییه‌تى گه‌یشتووه‌ته‌ 10.9% كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ نزیکەى 821 ملیۆن کەس، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2016 كه‌ 804 ملیۆن كه‌س بووه‌ 17 ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌م ئاماره‌وه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌: هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ نالەبارى و تێکچوونى بارى ئەمنى و ناکۆکى ئەو ناوچانە کە لەبارنین بۆ گەشەکردنى ئابورى، ئەمەش وادەکات کە برسێتى ڕوو لەو ناوچانە بکات.

رێكخراوه‌كه‌ له‌باره‌ى رێژه‌ى مردنى منداڵانه‌وه‌ به‌هۆى برسێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: لە جیهاندا ساڵانە نزیکەى 50.5 ملیۆن منداڵ لەخوار تەمەنى پێنج ساڵییه‌وه‌ بە هۆى بێهێزى و لاوازییه‌وه‌ دەمرن.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: گۆڕانى كه‌شوهه‌وا به‌تایبه‌تى، وشکەساڵى، لافاو کاریگەرى لەسەر کشتوکاڵ دروستدەکات، ئەمەش وادەکات کە نرخى خۆراک بەردەوام  لەبەرزبونەوەدا بێت و له‌ كۆتایشدا برسیيه‌تى بڵاوببێته‌وه‌.

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure