گۆڕانكاری به‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌ركۆماردا هات

هەواڵ / عێراق :: 27/09/2018‌ :: 2717‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، لیستێكی نوێ له‌ ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی بۆ پۆستی سه‌ركۆمار خۆیان پاڵاوتووە، لەگەڵ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجی خۆكاندید كردنیان تێدا نه‌بووه‌.

به‌پێی به‌یاننامەكه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ هاتووه‌، لیستی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی مه‌رجی خۆپاڵاوتنیان تیابووه‌ له (24) كه‌س پێكهاتووه‌.

لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رجی خۆپاڵاوتنیان تیایه‌ بریتین له‌ (سه‌ردار عه‌بدوڵڵا مه‌حمود تایمز، عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید، عومه‌ری ئه‌حمه‌د كه‌ریم به‌رزنجی، سروه‌ عه‌بدولواحید قادر ئیبراهیم، عه‌بدولكه‌ریم عه‌لی عه‌بتان جبوری، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح قاسم، فواد محه‌مه‌د حسێن به‌كی، نه‌وار سه‌عد مه‌حمود حسێن مه‌لا، سه‌لیم هه‌مزه‌ ساڵه‌ح خزر، جه‌بار شاتی عه‌بد حسێن ته‌میمی، كه‌مال عه‌زیز قه‌یتولی، مونزر مونعم سه‌عد جه‌بر باوی، مونقیز عه‌بدوللـه‌تیف مسته‌فا سه‌فار، محه‌مه‌د ساڵه‌ح حمه‌ فه‌ره‌ج جاف، رازی سه‌عید به‌در سه‌لمان فه‌یلی، فه‌یسه‌ڵ موحسین عه‌بود كیلابی، عیماد كه‌مال سه‌عید مه‌ولود، ئه‌حمه‌د موح عیمران شه‌بین، به‌دور عه‌بد مه‌رهه‌ج مارد، عه‌باس محه‌مه‌د نوری بیات ئۆغلۆ، سائیر غانم محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌یوب ده‌رباس موسا، ره‌حیم ئه‌بوجه‌ری موعین ساعدی، ریاز محه‌مه‌د مزهه‌ر خه‌له‌ف وه‌زنی)ین.

هاوكات فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ مه‌رجه‌ یاساییه‌كانی خۆپاڵاوتینیان تیا نه‌بووه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (عه‌مار عه‌بدولجه‌بار محه‌مه‌د، حه‌سه‌ن حسێن شه‌مه‌، باسم هاشم دبیس جه‌بار، غالب محه‌مه‌د موحسین، یه‌حیا نسره‌ڵڵا حه‌مه‌د، مونا محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر شه‌هاب)ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ش ده‌رگای تانه‌لێدان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure