كۆمسیۆن رێنماییەكی خۆی بۆ رۆژی دەنگدان لابرد
هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018 :: 2108 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشتر رێنماییه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ده‌نگ بدات پێویست بوو وێنه‌ی بگیرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆمسیۆن ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بەوەی ده‌نگده‌ر وێنه‌ی ناگیرێت.
ئەمشەو پێنجشەممە 27ی ئەیلولی2018، شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئه‌و رێنماییه‌ی له‌باره‌ی وێنه‌گرتنی ده‌نگده‌ر كه پێشتر كۆمسیۆن بڕیاری دابوو پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات ده‌بێت وێنه‌ی بگیرێت، به‌ڵام ئه‌و رێنماییه ئه‌مڕۆ لادراوە و ده‌نگده‌ر وێنه‌ی ناگیرێت.
وته‌بێژی كۆمسیۆن وتیشی: "ده‌یان چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له رۆژانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش 22 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ناوی خۆیان له كۆمسیۆن تۆمار كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هێزه ئه‌منییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ده‌نگدانیان به هه‌ر لیستێك لای كۆمسیۆن پارێزراو ده‌بێت و هیچ حزبێك نازانێت ده‌نگیان به‌كێ داوه.
شێروان زرار جه‌ختیشی كرده‌وه: لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌رانی دڵنیا كرده‌وه كه هیچ ساخته‌كارییه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ناكرێت و هیچ ناوێكی دووباره‌ش له تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌ماوه.