ناتانیاهۆ كۆگایەكی چەكی ئەتۆمی نهێنی ئێران ئاشكرا دەكات

هەواڵ / جیهان :: 27/09/2018‌ :: 1404‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
بینیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لەوتاریدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: بەڵگەیان لایە كە ئێران كۆگای چەكی ئەتۆمی هەیە لەنزیك شاری تاران.

بینیامین ناتانیاهۆ ، لە وتارێکیدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرک، وتی: "ئەوەی دەمەوێت بیڵێم پێشتر باسی لێوەنەکراوە، من بۆ یەکەمجار ئەوەتان بۆ ئاشکرادەکەم کە ئێران کۆگایەکی نهێنی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە تاران هەیە".

وتیشی: "ئێران کار لەسەر پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دەکات و کەرەستەی پێویستی لەبەردەستدایە کە لە کۆگایەکی نهێنیدا لە تاران هەڵیگرتووە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی وتەکانیشیدا، کۆمەڵێک بەڵگەی خستەڕوو کە تیایدا شوێنی کۆگا نهێنییەکەی ئێران لە تاران نیشاندەدات.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە