وەزارەتی پێشمەرگە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 2825‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: بۆ ئەوەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت سبەی هەینی ٢٨ ئەیلولی ٢٠١٨ بە هێمنی و  بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن بەڕێوەبچێت، داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین ‌وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان و ناوه‌نده‌كان بپارێزن و بەئارامیی دەنگی خۆیان بدەن.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بە دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ده‌نگدان پڕۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ زۆر گرنگه‌ و داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دەکەین ناویان له‌لیستی‌ ده‌نگداندا هه‌یه‌، سبه‌ی هەینی بە ئارامی بڕۆنە سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و به‌ئازادانه‌ ده‌نگی‌ خۆیان بده‌ن.

وتیشی: "داوایان لێده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هێزه‌كان بڕۆن بۆ سه‌ر سندوقه‌كان و ده‌نگبده‌ن و هانی‌ خێزانه‌كانیشیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌نگدانی‌ گشتیی‌ بكه‌ن، بەڵام هیوادارین هێمنی‌ وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان و ناوه‌نده‌كان بپارێزن، قه‌ره‌باڵغی‌ زۆر دروستنه‌كه‌ن و پابه‌ندی‌ ئه‌و پره‌نسیپه‌ بن كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم داڕێژراوه‌".

لەبارەی پێویستییەکانی دەنگدان جەبار یاوەر وتی: "ئەو به‌ڵگەنامانەی پێویستن بریتین لە پێناسی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ و پێناسی‌ باری‌ كه‌سێتی‌ و رەگەزنامەی عێراقی یان پاسپۆرت یەکێک لەگەڵ خۆیاندا ببەن ئەگەر نا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ده‌نگ بدەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure