دوا ساته‌كانی فڕۆكه‌ مالیزییه‌ ونبووه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 27/09/2018‌ :: 13155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گه‌شتی ئاسمانیی MH370ی مالیزی كه‌ له‌ كوالالامپووره‌وه‌ به‌ره‌و په‌كین به‌ڕێوه‌ بوو كاتێك دیار نه‌ما و هه‌تا ئێستا دوا ساته‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ به‌ نهێنی ماوه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ 8ی ئازاری 2014 وه‌ دیار نه‌ماوه‌ و پسپۆڕان و گومانكه‌رانى ئه‌و روداوه‌ خه‌ڵكیان به‌ یه‌ك ئه‌ندازه‌ سه‌رسام كردووه‌.

 هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌ پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی  كیشوه‌رى ئه‌فریقا دۆزرانه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نی فڕۆكه‌كه‌ و 239 سه‌رنشینه‌كه‌ى هێشتا بێسه‌روشوێنن.

به‌پێی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی كه‌ پشتی به‌ زانیارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌ستووه‌، فڕۆكه‌كه‌ رێگه‌ی لێ ون بووه‌ و له‌ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر سوڕانه‌وه‌دا سوته‌مه‌نی تێدا نه‌ماوه‌ و كه‌تووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 دوای لێكدانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ و خێرایی فڕینه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌تووه‌ته‌ قوڵایی زه‌ریای هیندییه‌وه‌.

پاشماوه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ توندی خۆى به‌ رووی ئاوى  زه‌ریاى هیندیدا كێشاوه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش روون بووه‌ته‌وه‌ كه‌ بزوێنه‌ری لای راستى فڕۆكه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به‌ بزوێنه‌ری لای چه‌پى به‌ستووه‌‌و ئه‌و بزوێنه‌ره‌ش له‌كار كه‌تووه‌و فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
 سه‌رچاوه‌: سایتى ده‌یلی ستار 





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure