سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایەک لە سەرۆكی نوێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 966‌ جار بینراوە

تاگ :: حکومەت

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆكی نوێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد و سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: "هیوادارم كار بۆ بەدیهێنانی دادوەریی و سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا بكەیت".


ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئەیلول، حاكم بەنگین كەتانی، لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەك سەرۆكی نوێی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

لە ڕێوڕسمەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: "هیوادارم كار بۆ بەدیهێنانی دادوەریی و سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا بكەیت كە زۆرجار رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوەو كەموكووڕییەكان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە".

سەرۆكی حكومەت باسی لەوەشكردوە كە حكومەتی هەرێم هەموو ئاسانكاری و هاوكارییەكی پێشكەش دەكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure