نرخى نه‌وت 82 دۆلارى تێپه‌ڕاند

هەواڵ / ئابوری :: 27/09/2018‌ :: 342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى ئه‌یلول نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌و 82 دۆلارى ئه‌مریكى تێپه‌ڕاند.


 به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نرخى نه‌وت به‌راورد به‌ دوایین تۆمارى نرخى پێشوى له‌سه‌دا یه‌ك به‌رز بووه‌وه‌. 
 
نرخى  یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت له‌ بۆرسه‌ى جیهانى نه‌وتدا گه‌یشته‌ 82 دۆلار و 23 سه‌نت كه‌ 89 سه‌نتى له‌ نرخى پێشوى زیاتره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure