پارتى سێ بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م یه‌كێتى

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018‌ :: 470‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
گرنگترین مانشێت و ناونیشانى بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى رۆژنامه‌ كوردییه‌كانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى ئه‌یلول 


كوردستانى نوێ:
- دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌فدى باڵاى یه‌كێتى له‌ به‌غدا
- قادر عه‌زیز: پارتى به‌ چوونى تاكلایه‌نه‌ى وه‌فده‌كه‌ى بۆ به‌غدا دوا بزمارى دا له‌ تابووتى رێككه‌وتنى پێشتر و ئیتر یه‌كێتى ده‌ستكراوه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى شێوازى هاوپه‌یمانێتییه‌كانى داهاتووى
- داتا و ئاماره‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ زۆنى سه‌وز جێبه‌جێ كراوه‌
- سبه‌ینێ ژماره‌یه‌كى نوێى تابلۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى دهۆك و زاخۆ خه‌رج ده‌كرێ
- ده‌رمانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى به‌ركه‌وتووانى كیمیاباران گه‌یشته‌ هه‌ڵه‌بجه‌
- سه‌ره‌تاى ساڵى دابێ ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕێ به‌ بازرگانى ده‌كرێت
- هه‌ڵمه‌تێكى كوتان بۆ به‌ساڵاچووان ئه‌نجامدرا
- بۆ رێگریگرتن له‌ توندوتیژى دژى ئافره‌تان هێڵى گه‌نمى ژماره‌ 119 به‌خۆڕایى خرایه‌ كار

هاوڵاتى:
- پارتى سێ بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م یه‌كێتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار
- رێوشوێنه‌ نوێیه‌كه‌ى كۆمسیۆن مشتومڕ ده‌نێته‌وه‌ 
  * كۆمسیۆن ده‌ڵێت به‌پێى رێوشوێنه‌ نوێیه‌كه‌یان، ژنان ناچار ناكرێن له‌كاتى به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردن وێنه‌یان بگیرێت
- كورسییه‌كانى په‌رله‌مان چۆن دابه‌ش ده‌كرێن؟
- په‌رله‌مانى كوردستان، دامه‌زراوه‌ى شه‌ڕ و ئاشتى
  * له‌ ماوه‌ى چوار خولى په‌رله‌ماندا 393 یاسا ده‌ركراوه‌ كه‌ زۆرترینیان له‌ ساڵى 2005دا بووه‌.
- بانگه‌شه‌یه‌كى جیاواز بۆ كاندیده‌ ژنه‌كان
  * كاندیده‌ ژنه‌كان ئه‌مجاره‌ له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا رووبه‌ڕووى هێرش و سوكایه‌تى پێكردن نه‌بوونه‌وه‌
- له‌ چیاكانى كوردستان ئه‌كادیمیایه‌كى پزیشكى ده‌كرێته‌وه‌
- درێژترین پیاوى عێراق به‌ده‌ردى بێ ژنییه‌وه‌ سه‌رى نایه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure