رۆژێک پشوو راگەیەنرا
هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2018 :: 53352 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئاواره حه‌مید
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئه‌یلول وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و رۆژێك پشووی راگه‌یاند.
له‌و په‌یامه‌یدا سه‌فین دزه‌یی، ده‌ڵێت: "به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین وهیوادارین له‌م رۆژه‌دا پرۆسه‌یه‌كی ئارام و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆی پرۆسه‌كه ده‌خوازین".
له‌به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردووه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 30 ئه‌یلول كه ده‌كاته رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.